محەمەد سەمعان پیرۆزبایی لە ریاز ساریکەهیا دەكات

محەمەد سەمعان پیرۆزبایی لە ریاز ساریکەهیا دەكات

ئایار 11, 2025 00:05
محەمەد سەمعان پیرۆزبایی لە ریاز ساریکەهیا دەكات
0

لایک


ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێكەوتی 10ـی ئایاری 2025، محەمەد سەمعان ئاغا سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیاند و گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ریاز ساریکەهیا دەکات بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی پارتی توركمن ئیلی و بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی كۆنگرەی هەڵبژاردنی ئەو حزبە.

هاوكات محەمەد سەمعان ڕاشیگەیاند، “وێڕای دەستخۆشی لەم متمانە نوێبووەوە، هیوای خۆمان دەردەبڕین کە ئەم بۆنەیە بەشداربێت لە بەهێزکردنی یەکڕیزی تورکمان و پەرەپێدانی ئەدای سیاسی بە شێوەیەک کە خزمەت بە خواستەکانی گەلی تورکمان بکات و مافە ڕەواکانیان بپارێزێت”.

En az 10 karakter gerekli