محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی لەگەڵ موسهننا ئهلسامهڕائى، سهرۆكى هاوپهيمانيى عهزم ئهندامى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق، لە بەغداد کۆبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 07 ئایار، 2025 ماڵپەری بەرەی تورکمانی ڕایگەیاند، محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی لەگەڵ موسهننا ئهلسامهڕائى، سهرۆكى هاوپهيمانيى عهزم ئهندامى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق، لە بەغداد کۆبووەوە. ئەم دیدارە بەشێکە لە زنجیرەیەک دیدار بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ هێزە نیشتمانییەکان. لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە هەیسەم هاشم موختار ئۆغڵو و و هیشام بەیرەکتار جێگرانی سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئامادەی بوون.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی قووڵ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی و شایستەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی لەخۆگرتبوو. جەختیان لە گرنگی پاراستنی دەستکەوتە نیشتمانییەکان لە کەرکوک و بەرزکردنەوەی هەماهەنگی هاوبەش بۆ خزمەتکردنی پرسە نیشتمانییەکان کردەوە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە دیمۆگرافیای هەمەچەشنیان هەیە، دیارترینیان پارێزگاری کەرکووک.
هەردوولا جەختیان لە دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە بۆ هەموو پێکهاتەکان و پاراستنی پەیکەری کۆمەڵایەتی و بەشداریکردنی تورکمان لە داڕشتنی ڕێبازی سیاسی بۆ قۆناغی داهاتوو و دەستەبەرکردنی مافەکانیان و ببێتە هۆی سەقامگیری و هاوبەشی زیاتر لە ئیدارەی دەوڵەتدا.