هێرشی هیندستان بۆ سەر پاکستان کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

هێرشی هیندستان بۆ سەر پاکستان کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

ئایار 7, 2025 10:02
هێرشی هیندستان بۆ سەر پاکستان کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
0

لایک

گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان لەسەر کشمیر بەردەوامە و بەپێی دواین ئامار، تائێستا 33 کەس کوژراون و 80 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەرپرسێکی هیندستان ڕایگەیاند، بەهۆی تۆپبارانەکانی پاکستان بۆ سەر بەشی هیندیستانی کشمیر، 7 کەس کوژراون و 35 کەسیش برینداربوون.

وتیشی، کە سێ فڕۆکەی جەنگی هیندی بە هۆکارێکی نادیار لە سەر خاکی هیندستان کەوتوونەتە خوارەوە.

هاوکات، وتەبێژی سوپای پاکستان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی سوپای هیندستان بۆ سەر شەش شوێن لە پاکستان رووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو سووپاکە لە ناوچەی کشمیر، لانی کەم 26 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و 46 کەسیش برینداربوون.

هیندستان ڕۆژی چوارشەممە هێرشی کردە سەر پاکستان و بەشێک لە کشمیر کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئیسلام ئاباددایە، پاکستانیش بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پێنج فڕۆکەی جەنگی هیندستانی خستووەتە خوارەوە، ئەمەش خراپترین شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە نەیارەیە لە ماوەی زیاتر لە 20 ساڵدا.

هیندستان ڕایگەیاندووە کە نۆ شوێنی، “ژێرخانی تیرۆریستی” پاکستانی کردووەتە ئامانج، کە هەندێکیان پەیوەندییان بە هێرشێکی چەکدارییەوە هەیە بۆ سەر گەشتیارانی هیندۆس کە مانگی ڕابردوو ئەنجامدرابوو.

هیندستان و پاکستان لە ساڵی 1947ـەوە دوو شەڕیان لەسەر کشمیر کردووە، کە هەردولا داوای ئەو ناوچەیەک دەکەن و هەریەکەشیان بەشێکی ناوچەکەی کۆنتڕۆڵ کردووە.

لە دوای ئاگربەستەوە لە ساڵی 2003 و هەروەها نوێکردنەوەی ئاگربەستەکە لە ساڵی 2021دا، لێدان و رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەو دوو وڵاتە زۆر دەگمەن بوو.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دۆخەکەی بە “شەرمەزارکەر” وەسف کرد و دەڵێت”هیوادارم بە خێرایی کۆتایی پێبێت”.

En az 10 karakter gerekli