سەرۆکی لیژنەی تەندروستی : حکومەتی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون لاوازە

سەرۆکی لیژنەی تەندروستی : حکومەتی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون لاوازە

ئایار 1, 2025 13:52
سەرۆکی لیژنەی تەندروستی : حکومەتی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون لاوازە
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێكەوتی 1ـی ئایاری 2025، لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی پارێزگای زیقار ڕایگەیاند، پارێزگاکەیان لە پێشەنگی پارێزگاکانی دیکەی عێراقە لە حاڵەتەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون، ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە، پێویستیان بە 100 پزیشکی ڤێتەرنەری هەیە.

ئەحمەد خەفاجی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار بە میدیایەکی عێراقی وتووە، “پارێزگای زیقار زۆرترین ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوونی تۆمار کردووە، کە تا ئێستا گەیشتووەتە 15 حاڵەت.”

خەفاجی روونی کردەوە هۆی زۆری ئەم ژمارەیەی تووشبووان دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆكار، یەکەمیان کەمی توانا ماددییەکانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم مەترسییە و دووەمیشیان کەمی پزیشکانی ڤێتەرنەرییە لە ناسرییە، ئەمەش بەشی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە لە سەرجەم پارێزگاکە ناکات.  

باسی لەوەش کرد، “ئێستا نەخۆشخانەکەیان پێویستی بە 100 پزیشکی ڤێتەرنەری هەیە بۆ پاڵپشتی ستافەکەیان لە بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون.”

سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار ڕایگەیاند، هۆكاری دووەم بریتییە لە لاوازی ڕێکارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی لە چاودێری حاڵەتەکانی لەوەڕاندنی نایاسایی لە ناو شار و شوێنەکانی دیکە، پێویستە ڕۆژانە چاودێری ئەم بابەتە بکەن و ڕاپۆرتی خێرا پێشکەش بکەن.

خەفاجی دەشڵێت، “هەروەها لاوازی ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی بازگەکان سەبارەت بە گواستنەوەی ئاژەڵان بۆ ناو پارێزگا و دەرەوەی پارێزگاکە، هۆیەکی دیکەی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە ڤایرۆسیەیە، هەروەها نیشاندانێکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ لاوازی ئەدای حکومەتی خۆجێی و دەزگاکانی دەوڵەت.”

En az 10 karakter gerekli