لە كۆنگرەی پارتی دەعوەی ئیسلامی نوری مالیكی جارێكی دیكە بە ئەمینداری گشتی حزبەكەی هەڵبژێردرایەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە ناوبراو لەهەوڵدایە كە خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق كاندید بكات.
میدیا عێراقیەكان ئەمڕۆ یەك شەممە بڵاویانكردەوە كە پارتی دەعوەی ئیسلامی لە 19ـهەمین كۆنگرەی خۆیدا، نوری مالیكی وەك ئەمینداری گشتی حزبی دەعوە هەڵبژێردرایەوە.
نوری مالیكی، جگە لەوەی ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەیە لە هەمان كاتیشدا سەرۆكی هاوپەیمانی دەولەتی یاسایە و بە نیازە بۆ خولی داهاتوو خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید بكات.