گرژى کەوتە پەیوەندیەکانى ئەمریکا و ئۆکرانیا

گرژى کەوتە پەیوەندیەکانى ئەمریکا و ئۆکرانیا

شوبات 22, 2025 08:22
گرژى کەوتە پەیوەندیەکانى ئەمریکا و ئۆکرانیا
0

لایک

گرژى کەوتووەتە پەیوەندیەکانى ئەمریکا و ئۆکرانیا و دوای ئەوەی ئەمڕۆ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە رەتیانکردەوە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ببەستن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی شوباتـی 2025، شاندی ئەمریکا بە سەرکردایەتیی سیناتۆری دێرینی ئەمریکا و راوێژکاری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ڤۆلۆدمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبوونەوە و لە دوای کۆبوونەوە رەتیانکردەوە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ببەستن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، وا بڕیاربوو دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ببەستن و روونکردنەوە لە بارەی ناوەڕۆک و ئەنجامی کۆبوونەوەکە بدرێت بەڵام هەڵوەشایەوە و لەوبارەیەوە وتەبێژی سەرۆکایەتیی ئۆکرانیا وتی، هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەکە لەسەر خواستی بەرپرسانی ئەمریکا بووە.

En az 10 karakter gerekli