بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری پاکستان ڕایگەیاند، نزیکەی 30 چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر پێگەیەکی سوپا لە ئەنجامدا 16 سەربازی وڵاتەكە كوژران و پێنجی دیکەش بە سەختی برینداربوون، هەروەها تاڵیبانی پاکستان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.
بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری پاکستان، ئەمڕۆ شەممە بە ئاژانسی فرانس پرێسی-ی فەڕەنسی وتوە، نزیکەی 30 چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر پێگەیەکی سوپا لە ناوچەی ماکین لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوای سنووری ئەفغانستان.
ئاماژەی بەوەشكردوە، هێرشەكە لە درەنگانی شەودا ئەنجامدراوە و دوای دوو كاتژمێر لە شەڕ و پێكدادان، 16 سەربازی پاكستان کوژراون و پێنجی دیکەش بە سەختی برینداربوون
ئەوە بەرپرسەی پاكستان باسی لەوەشكرد، شوێنێکی هێرشەكە نزیکەی 40 کیلۆمەتر لە سنووری ئەفغانستانەوە دوورە و هێرشبەرەکان بەڵگەنامە و ئامێری پەیوەندی و کەرەستەی دیکەیان سوتاندوە.
دوای هێرشەكە گرووپی تاڵیبانی پاكستان بەرپرسیارییەتی هێرشەكەی لە ئەستۆ گرت و ڕایگەیاند، چەكدارەكانی ئەوان ئەو هێرشەیان ئەنجامداوە.
ئەوە لەكاتێكدایە، زۆرجار پاکستان شایەتحاڵی ئەو هێرشانەیە کە لەلایەن تاڵیبانی پاکستانییەوە ئەنجامدەدرێت، ئیسلام ئاباد حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان بەوە تۆمەتبار دەکات كە ڕێگەی بە چەکدارەکان داوە لەو وڵاتەكەدا مەشق و ڕاهێنان بكەن و هێرشەكان لە خاكی ئەوانەوە ئەنجامبدەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا، نزیکەی شەش هەزار و 500 چەکداری تاڵیبانی پاکستانی لە ئەفغانستان هەن و “دەسەڵاتدارانی تاڵیبان ئەوان بە گروپێکی تیرۆریستی نازانن و پاڵپشتییان دەکەن بە دابینکردنی چەک و ڕێگەدان ڕاهێنان”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا