له‌تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس، ئه‌عره‌جى رایگه‌یاندووه: عێراق به‌گه‌ل وحكومه‌ت وبه هێزه سه‌ربازیی وته‌واوى پێكهاته‌كانیه‌وه به‌هێز و یه‌كگرتووه و پاراستوومانه و وڵات و گه‌له‌كه‌مان ده‌پارێزین.
ئه‌عره‌جى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه: جارێكى دیكه جه‌خت لهههڵوێستى عێراق ده‌كه‌ینه‌وه كه ره‌تده‌كاته‌وه خاك و ئاسمانه‌كه‌ى بۆ لێدان له‌وڵاتانى ناوچه‌كه به‌كاربهێندرێت.
ده‌شڵێت: كار ده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنى رۆڵى عێراق لهسهقامگیركردنى دۆخه‌كه و زیاترنهبوونى گرژییه‌كان له‌ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه به‌ره‌و جه‌نگێكى فراوانتر نه‌ڕوات.
وتیشی: پێویسته كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به ئه‌ركه مرۆیى و ئه‌خلاقییه‌كانى هه‌ڵبستێت وهه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ راگرتنى جه‌نگى سه‌ر غه‌ززه و لوبنان.
ئه‌م لێدوانه‌ى ئه‌عره‌جى له‌كاتێكدایه، ئیسرائیل بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات كه گروپه چه‌كداره‌كانى نزیك له‌ئێران له‌نێو خاكى عێراق هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئیسرائیل.