سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هۆكاری ده‌ستگیركردنی پێنج حاجی عێراقی له سعودیه دیاریكرد و رایگه‌یاند، سێ كه‌سیان ئازادكراون و له‌هه‌وڵدان بۆ ئازادكردنی دوو حاجیه‌كه‌ی دیكه.
سامی مه‌سعودی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره رایگه‌یاند، “دوو حاجی عێراقی تا ئێستا له‌ژێر ده‌ستگیركردندان و كۆی گشتی ژماره‌كه‌یان پێنج بوو، به‌ڵام سێ كه‌سیان ئازادكراون”.
وتیشی، “هۆكاری ده‌ستگیركردن له‌نێوان ده‌ستگیركراوه‌كاندا جیاوازه، هه‌ندێكیان له‌ئه‌نجامی خێراییه‌كی زۆر بووه له‌سه‌ر رێگای وشكانی، هه‌ندێكیشیان به‌هۆی چوونه ژووره‌وه بووه به‌به‌كارهێنانی ڤیزای جیاواز و مۆڵه‌تی حه‌جیان نه‌بوون”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هه‌ندێك له ده‌ستگیركراوه‌كانیش چاودێریكراون بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویانكرده‌وه و زانیاری ناڕاستیان بڵاوكردووەته‌وه یاخود پیاهه‌ڵدانیان بۆ بابه‌تی سیاسی هه‌بووه به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ند دروشمێكه‌وه”.
سامی مه‌سعودی روونیشیكرده‌وه، “لیژنه‌یه‌ك له پارێزه‌ران بۆ به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی حاجیان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی عێراق له جدده پێكهێنراوه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه حاجیانی عێراق ده‌ستگیر بكرێن و پێشتر چه‌ندین حاڵه‌تی له‌وجۆره هه‌بووه”.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره جه‌ختیشیكرده‌وه، “ئێمه ده‌ستبه‌رداری حاجییه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان نابین، كاریش ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ئازادیان بكه‌ین”.