لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، سبەی سێشەممە تەواوکاری مانگی رەمەزانە و رۆژی چوارشەممە 10ـی نیسانی 2024 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە لە هەرێمی کوردستان.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی نیسانی 2024 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان مانگ نەبینراوە، بۆیە سبەی سێشەممە دەبێتە 30ـیەم رۆژی رەمەزان و ڕۆژی چوارشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە هەرێمی کوردستان.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی:
به‌ناوی خوای خودای گه‌وره‌و میهره‌بان
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ـی نیسانی 2024 لیژنه‌ی باڵای بینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی كۆبووه‌وه، تایبه‌ت به دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، هه‌روه‌ها به پشت به‌ستن به به‌ڵگه شه‌رعییه‌كانی بینینی مانگ و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ چاودێریكردنی بینینی مانگ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌كانی فه‌له‌كناسی له هه‌رێمی كوردستان و له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی پێویست، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی سێشه‌ممه 9ـی نیسانی 2024 ته‌واوكاری مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه، دووسبه‌ی چوارشه‌ممه 10ـی نیسانی 2024 یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت