یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە هەرێمی کوردستان دیاری کرا

یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە هەرێمی کوردستان دیاری کرا

نیسان 8, 2024 20:58
یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە هەرێمی کوردستان دیاری کرا
0

لایک

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، سبەی سێشەممە تەواوکاری مانگی رەمەزانە و رۆژی چوارشەممە 10ـی نیسانی 2024 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە لە هەرێمی کوردستان.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی نیسانی 2024 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان مانگ نەبینراوە، بۆیە سبەی سێشەممە دەبێتە 30ـیەم رۆژی رەمەزان و ڕۆژی چوارشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە هەرێمی کوردستان.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی:

به‌ناوی خوای خودای گه‌وره‌و میهره‌بان

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8ـی نیسانی 2024 لیژنه‌ی باڵای بینی مانگ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی كۆبووه‌وه‌، تایبه‌ت به‌ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، هه‌روه‌ها به‌ پشت به‌ستن به‌ به‌ڵگه‌ شه‌رعییه‌كانی بینینی مانگ و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كان بۆ چاودێریكردنی بینینی مانگ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌ پشت به‌ستن به‌ به‌ڵگه‌كانی فه‌له‌كناسی له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی پێویست، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 9ـی نیسانی 2024 ته‌واوكاری مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌، دووسبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 10ـی نیسانی 2024 یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌.

En az 10 karakter gerekli