ئەمریکا بڕیاری قەدەغەکردنی تیکتۆکی دەرکرد

ئەمریکا بڕیاری قەدەغەکردنی تیکتۆکی دەرکرد

ئازار 14, 2024 10:19
ئەمریکا بڕیاری قەدەغەکردنی تیکتۆکی دەرکرد
0

لایک

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسایی قەدەغەکردنی تیکتۆکی لە ئەمریکا پەسەندکرد.

پڕۆژەیاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا 352 دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەی بە بەڵێ لەسەر درا و 65 ئەندامیش دەنگی نەخێریان بەرزکردەوە.

تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک لەلایەن کۆمپانیای (بایت دانس) خاوەندارێتی دەکرێت و بارەگاکەی لە چینە، ئەو کۆمپانیایەش هەڵمەتێکی گەورەی دژی ئەو پڕۆژە یاسایەی کۆنگرێس راگەیاندوە و دەڵێت، “ئەو پڕۆژە یاسایە مافی بەکارهێنەرانی لە ئەمریکا پێشێل دەکات کە ژمارەیان 170 ملیۆن کەسە.”

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرپرسانی تیک تۆک چەندین جار رایانگەیاندووە داتای بەکارهێنەرانی ئەمریکا لەگەڵ حکومەتی چین هاوبەش نەکردووە و نایکات.

En az 10 karakter gerekli