هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح داوای له حكومه‌تی عێراق كرد خشته‌یه‌كی كاتی بۆ ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خاكی عێراق دیاری بکات و راشیگه‌یاند، بوونی هێزه بیانیه‌كان بووه‌ته فاكته‌ری وێرانكاری بۆ وڵاته‌كه‌مان و كوشتنی رۆڵه‌كانمان.
هادی عامری لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئێمه سه‌ركۆنه‌ی توندی دووباره‌بوونه‌وه‌ی دوژمنایه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا و پێشێلكردنی ئاشكرایان بۆ سه‌روه‌ری و كه‌رامه‌تی عێراق و ڕشتنی خوێنی گه‌له‌كه‌ی نوێده‌كه‌ینه‌وه كه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا به‌رجه‌سته بوو به هێرشه دڕنده‌كان له پارێزگاكانی بابل و واست و بووه هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منیه‌كانمان”.
باسی له‌وه‌شكردوه، “هیچ چاره‌سه‌رێكی كۆتایی بۆ ئه‌م هێرشه دووبارهبوانه نییه جگه له رۆیشتنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق و گه‌یشتن به سه‌روه‌رییه‌كی ته‌واو، پێویسته حكومه‌تی عێراق خشته‌ی كاتی بۆ رۆشتنی ئه‌و هێزانه به زووترین كات دابنێت، وه‌ك چۆن پێویست به بوونی ئه‌وان ناكات، چونكه له راستیدا بوونی ئه‌وان بووه‌ته فاكته‌ری وێرانكاری بۆ وڵاته‌كه‌مان و كوشتنی رۆڵه‌كانمان”.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی شه‌وی رابردوو هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان له دژی گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌نجامداوه، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشی گرووپه‌كان بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كه دوێنێ ئه‌نجامیاندا و بووە هۆی برینداربونی سێ سه‌ربازی ئه‌مریكا.