ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، مەسرور بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر کرد و چەند تەوەرێکیان تاووتوێ کرد.
ئاماژە بەوە دراوە، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کرا.
هەروەها گفتوگۆ دەربارەی دۆخی نێوان هەولێر و بەغداد، هەروەها ڕووداوەکانی ئەم دواییەی شاری کەرکووک کراوە و خەجت لە ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکە کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی شاری کەرکووک و تیاییدا جەخت لەوەکراوەتەوە کە ھەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە بەکارھێنانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپێشاندەرانی سیڤل دەربڕی و ھاوڕابوون لەسەر ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شارەکە.