حکوومەتی تاڵیبان رایگەیاند، بەهۆی رێگەدان بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە 28ی حوزەیران لە سوید، تەواوی چالاکییەکانی حکوومەتی ئەو وڵاتەی لە ئەفغانستان راگرت.
زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی حکوومەتی کاتیی تاڵیبان، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە، بەهۆی رێگەدان بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید تا ئەو وڵاتە داوای لێبوردن لە موسڵمانان نەکات، تەواوی چالاکییەکانی حکوومەتی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان رادەگرن.
زەبیحوڵڵا موجاهید سووتاندنی قورئانی پیرۆزی بە کارێکی قێزەون لەقەڵەم دا و داوای لە تەواوی وڵاتانی موسڵمان کرد، چاو بە پەیوەندییەکانیاندا بخشێننەوە لەگەڵ سوید.
هەرچەند دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبان لە 15ـی ئابی 2121 هاوشێوەی زۆرێک لە وڵاتانی بیانی سویدیش نوێنەرایەتی دیپلۆماسی خۆی لە کابول داخست، بەڵام ژمارەیەک لە رێکخراوە خێرخوازییەکانی سوید بەردەوام بوون لە چالاکییەکانیان لەو وڵاتە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا