جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم دەڵێت، “پەكخستنی هەناردەكردنی وزە، سوود بە هیچ لایەنێك ناگەیەنێت.”
ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، داوایان لە حكومەتەكانی توركیا و عیراق كردووە بەردەوامی بە هەناردەكردنی نەوت بدەن لە رێگەی بۆریی نەوتی نێوان عیراق و توركیاوە.
پاتێل، ئاماژەی بەوەشكردووە، ” ئەمەریکا پەیوەندی و پابەندییەکی درێژخانەیەنی لەگەڵ هەرێمیدا هەیە، ئێمە ئاگادارین كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گفتوگۆدایە لەگەڵ حكومەتی عیراق بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێك”.
باسی لەوەشکرد، “بەرپرسانی ئەمریكا داوا لە بەرپرسانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەكەن كێشەی بودجە و هایدرۆكارۆبۆن چارەسەر بكەن تاوەكو سوود بە عێراقییەكان بگەیەنن.”
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت