ئەمریكا لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم هاتە دەنگ
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەمریكا لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم هاتە دەنگ

ئەمریكا لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم هاتە دەنگ

ئازار 27, 2023 23:00
ئەمریكا لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم هاتە دەنگ
0

لایک

جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم دەڵێت، “پەكخستنی هەناردەكردنی وزە، سوود بە هیچ لایەنێك ناگەیەنێت.”

ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، داوایان لە حكومەتەكانی توركیا و عیراق كردووە بەردەوامی بە هەناردەكردنی نەوت بدەن لە رێگەی بۆریی نەوتی نێوان عیراق و توركیاوە.
 

پاتێل، ئاماژەی بەوەشكردووە، ” ئەمەریکا پەیوەندی و پابەندییەکی درێژخانەیەنی لەگەڵ هەرێمیدا هەیە، ئێمە ئاگادارین  كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گفتوگۆدایە لەگەڵ حكومەتی عیراق بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێك”.

باسی لەوەشکرد، “بەرپرسانی ئەمریكا داوا لە بەرپرسانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەكەن كێشەی بودجە و هایدرۆكارۆبۆن چارەسەر بكەن تاوەكو سوود بە عێراقییەكان بگەیەنن.”

En az 10 karakter gerekli