پۆلیسی دەشتی هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی دزی دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەشکراوە، بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس تۆمەتبارێکیان بەناوی (م. م. م) بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن دەستگیرکرد.
ئەوەش هاتووە، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، دوای دەستگیرکردنی دانی نا بە ئەنجامدانی (6) تاوانی دزیکردندا، بۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان راگیرا.