بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رێژەی باران بارینی 12 کاتژمێری رابردووی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایگەیاند: لە سەنتەری پارێزگای هەولێر تەنیا نیو ملیم باران باریوە و زۆرترین رێژەی بارانیش لە شەمامک باریوە کە 1.7 ملیم بوە و لە پارێزگای دهۆکیش باران نەباریوە.
سەبارەت بە پارێزگای سلێمانی کەشناسی دەڵێت: لە سەنتەری شاری سلێمانی 9.4 ملیم باران باریوە و کەمترین باران لە دوکان باریوە کە 0.2 ملیم بوە و لە دەربەندیخانیش زۆرترین باریوە کە 13.2 ملیم بوە و لە هەڵبجەش 9.6 ملیم باریوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ لە پارێزگاکان بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەیە: هەولێر 17، سلێمانی 16، دهۆك 16، هەڵەبجە 18.