ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31-10-2022، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ مسته‌فا غالب، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق كۆبووه‌وه.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی كورته‌یه‌ک سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه دراوییه‌كان، كاری بانكی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ره‌وشی بانكه‌كان له عێراق پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد.
هاوکات، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی و گرنگترین ئه‌و ته‌حه‌دییانه‌ی رووبه‌ڕوویی ئابووری عێراق ده‌بنه‌وه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا و رێگاەچارەکانی دەربازبوون لە تەحەدییاتەکان تاوتوێکرا.