سەرکردەیەیەکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کە عەممار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند، رەوتەکەیان هەرچەندە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بەڵام بەشداری حکومەتی نوێ ناکات و دەبێت بە ئۆپۆزسیۆن.
رەحیم عەبودی، ئەندامی سەرکردایەتی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لەمیانی لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێشتر رەوتەکەیان رایگەیاندووە کە بەشداری حکومەتی نوێی ناکات، بەڵام پشتیوانی سەرکەوتنی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سوودانی دەبێت و وەک ئۆپۆزسیۆنێکی ئەرێنی چاودێری کارەکانی دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە حکومەتی نوێدا 12 وەزارەت بەر پێکهاتەی شیعە دەکەون و هەر وەزارەتێکی سیادیش 18 خاڵی لەسەرە (هەر پەرلەمانتارێک بە یەک خاڵ هەژمار دەکرێت)، بەهەمان شێوە بۆ پێکهاتەکانی دیکەش خاڵ پەیڕەو دەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، رەوتەکەیان لەم کاتەدا ستراتیژییەتی ئەوەیە بێلایەن بێت و ئۆپۆزسیۆنێکی ئەرێنی بێت، “ئەگەر حکومەتیش لەکارەکانیدا سەرکەوتوو بێت، ئێمە پشتیوانی دەکەین”.
بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو حکومەتی نوێی عێراق لەلایەن محەمەد شیاع سوودانییەوە بخرێتە بەردەم پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.