وڵاتانی G7 کە لە هەریەکە لە ئەڵمانیا، ئەمریکا، فەڕەنسا، بەریتانیا، کەنەدا، ئیتاڵیا و ژاپۆن پێکدێت، سبەی لە رێی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە دەربارەی رەوشی ئۆکرانیا، کۆدەبنەوە.
ستێفەن هێبەرشترایت وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا لە میانی لێدوانێکیدا لە بەرلینی پایتەخت، باسی لەوەکرد، ئۆلاف شۆلتز راوێژکاری ئەڵمانیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئەنجامداوە.
هێبەرشترایت، ئەوەشی ئاشکرا کرد، شۆلتز، زێلێنسکی لەوە دڵنیا کردووەتەوە کە وڵاتانی G7، پشتیوانی ئۆکرانیا دەبن.
وتەبێژەکەی ئەڵمانیا باسی لەوەش کرد، وڵاتەکەی هێرشەکانی رووسیا سەرکۆنە دەکات و دەیەوێت لە رێی هاوکاری زیاترەوە، پشتیوانی لە چاککردنەوەی ئەو زیانانە بکات کە بەهۆی هێرشەکانەوە بەر ژێرخانی ئۆکرانیا کەوتوون.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا