پسپۆڕانی زانکۆی دورهام لە بەریتانیا، توێژینەوەیەکیان لەبارەی ئەو کۆرپەلانە کرد کە بۆ یەکەمجار لە سکی دایک تامی خوارد دەکەن و شێوەی کۆرپەلەکەیان نیشاندا، کە تیایدا دەردەکەوێت لە کاتی تامکردنی گێزەر لە سکی دایکیدا دەستدەکات بە زەردەخەنە کردن و لە کاتی تامکردنی کەلەمی ترشیش روخساری خۆی گرژ دەکاتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی تایمز، لە توێژینەوەکەدا داوا لە 100 ئافرەتی دووگیان کراوە کە 400 ملیگرام گێزەر یاخود کەلەمی ترش بخۆن، بەمەش کاردانەوەی کۆرپەلەکانیان دەرخست، توێژەران بروایان وایە کە تێکەڵەکانی ئەو خواردنەی کە دایک دەیخوات دەپەڕێتەوە ناو خوێنەوە وە لە رێگەی خانەوە دەچێتە ناو رەحمی دایک و لەوێوە دەپەڕێتەوە بۆ شلەی ئامنیۆتیک.
دکتۆر بەیزا ئوستون توێژەری کۆلێژی دورهام لە بەریتانیا، باسی لەوەکرد کە دەکرێت دایک پێش دانانی کۆرپەلەکەی سیستەمی خۆراکی بۆ دیاریبکات و دەتوانێت بە خواردنی باش و تەندروست وا لە کۆرپەلەکەی بکات کە لە داهاتوودا منداڵێکی بێزارکەر نەبێت و بە ئاسانی خواردن بخوات.