چوارچێوەی هەماهەنگی: کار دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە حکومەتی کازمی

چوارچێوەی هەماهەنگی: کار دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە حکومەتی کازمی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
چوارچێوەی هەماهەنگی: کار دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە حکومەتی کازمی
0

لایک

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، هاوپەیمانییەکەیان کە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانییە خواستی ئەوەی هەیە لە زوترین کاتدا حکومەتێکی خاوەن دەسەڵاتی تەواو پێکبهێنێت، جەختیش دەکاتەوە کە رێگە بە  بەشەڕ و ململانێی ناوخۆیی نادەن و نابنە بەشێک لەهۆکارەکانی تێکدانی ئاسایشی عێراق.

مەحمود حەیانی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکدا باسی لەوەشکردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی نابێتە هۆکار بۆ هیچ بارگرژییەک کە هەڕەشە بێت لەسەر ئاسایشی عێراق، لە هەمانکاتیشدا کار دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە حکومەتە کاربەڕێکەرەکەی مستەفا کازمی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر بنەمای دەستور و چوارچێوە یاساییەکان مامەڵە لەگەڵ قەیرانی سیاسی دەکەن و رێگە بە دروستبوونی شەڕ و کوشتار و ناکۆکی ناوخۆیی نادەن کە ئاسایشی عێراق بخاتە مەترسییەوە، هەروەها نابنە بەشێک لە هۆکارەکانی تێکدانی ئاسایشی عێراق. سەرکردەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەوان خواستی ئەوەیان هەیە حکومەتێک کە خاوەن دەسەڵاتی تەواو بێت بێتەسەرکار، نەک حکومەتەکەی مستەفا کازمی کە توانای زۆر بڕیاری گرنگی نیە کە چارەنوسی وڵاتی لەسەر بەندە