لە تویتێکدا هوشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بە شەڕی “براکوژی”ی ساڵی 1994 داوە و هۆشداریی داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنگرانی سەدر.
هاوکات هوشیار زێباری لە تویتەکەدا دەڵێت، “شەری ناوخۆیی بە بڕیاری سەرکردەکانەوە هەڵناگیرسێت. شەڕی کورد لە ساڵی 1994 بە بڕیاری بەڕێزان مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی هەڵنەگیرسا. هۆکاری سەرهەڵدانی شەڕەکە بریتی بوو لە توندوتیژی کەسیی و جیاواز لەلایەن فەرماندە گۆڕەپانییەکانەوە”.
زێباری وتیشی، “گرژیی سیاسیی ئێستای نێوان هێزە شیعەکان، چوارچێوەی هاوئاهەنگی و رەوتی سەدری گەیشتووەتە ترۆپک و دەبێت رێگری لێبکرێت و با سوود لە مێژوو وەربگرین”.