سەرچاوەیەکی سیاسی لە بەغداد رایگەیاند، بڕیار وایە ئەمڕۆ هادی عامری لەگەڵ موقتەدا سەدر لە حەنانە کۆببێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی شەفەق نیوز، بڕیاری وایە لە چەند کاتژمێری داهاتوو هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە بارەگای حەنانە ـی شاری نەجەف سەردانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بکات و باس لە دواهەمین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و داواکارییەکانی سەدر بکرێت.
پێشتر چوارچێوەی هەماهەنگی بەرپرسیارییەتی دەستپێکردنی دیالۆگی دابوو بە هادی عامری بۆ قسەکردن لەگەڵ موقتەدا سەدر لەپێناو چارەسەرکردنی سەرجەم گژییەکان. چاوەرێ دەکرێت عامری بانگهێشتی موقتەدا سەدر بکات بۆ دەستپێکردنەوەی دیالۆگی نیشتمانی و هەوڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە سەدر رابگەیەنێت.
ئەمڕۆ چاەڕوان دەکرێت گەورەترین خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لە بەغداد و چەند پارێزگایەکی دیکە بەڕێوەبچێت، لایەنگرانی سەدر داوا دەکەن محەمەد شیاع سودانی لە کاندیدکران بکشێندرێتەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبوەسیتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت.