پوتین: دژی ئەوە نین ئۆکراینا ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا

پوتین: دژی ئەوە نین ئۆکراینا ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
پوتین: دژی ئەوە نین ئۆکراینا ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا
0

لایک


سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، لە بارەی پرسی ئەندامێتی ئۆکراینا لە یەکێتی ئەورووپا، رایگەیاند، “یەکێتی ئەورووپا، وەک ناتۆ، رێکخراوێکی سەربازیی نییە. وەک هەمیشە گوتومە هەڵوێستمان لەم بارەیەوە زۆر روون و ئاشکرایە، رووسیا دژایەتی ئەمە ناکات”.


پوتین، لە میانەی بەشداری کردنی لە ٢٥مین کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی سانت پێترێسبورگ، باسی لە ئابووری جیهان و بەرەوپێشچوونە سیاسییەکان کرد.

سەرۆکی رووسیا، باسی لەوەش کرد کە کۆمەڵێک دەنگۆ هەن دەربارەی ئەوەی کە رووسیا هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات، وتیشی، “ئەم بانگەشانە لە زاری سیاسەتمەدارە نابەرپرسەرکان و بەرپرسە باڵاکانیشەوە بیستراوە. ئێمە بێدەنگ نابین و وەڵامیان دەدەینەوە. هەر کاتێکیش وەڵامیان بدەینەوە راستەوخۆ دەڵێن ‘رووسیا هەڕەشە دەکات’. ئێمە هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە کەس ناکەین. بەڵام پێویستە هەمووان بزانن کە ئێمە خاوەنی چین و لە پێناو پاراستنی سەروەری وڵاتەکەماندا ئامادەین چی بەکاربهێنین”.


پوتین لە وەڵامی پرسیارێکیشدا لە بارەی هەڵوێستی رووسیا بەرامبەر پرسی ئەندامێتی ئۆکراینا لە یەکێتی ئەورووپا، رایگەیاند، “یەکێتی ئەورووپا، وەک ناتۆ، رێکخراوێکی سەربازیی نییە. وەک هەمیشە گوتومە هەڵوێستمان لەم بارەیەوە زۆر روون و ئاشکرایە، رووسیا دژایەتی ئەمە ناکات”.