ڤڵۆدیمێر زیلینسکی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، ئاماده‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا بكات.
ڤلۆدیمێر زیلینسكی، له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به رۆژنامه‌ی فاین ناشیناڵی به‌ریتانی راگه‌یاند، “ده‌بێت سه‌ركه‌وتن له گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌وه تۆمار بكه‌ین”.
زیلینسكی راشیگه‌یاند، ئاماده‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا بكات.
هه‌روه‌ها زیلینسكی گوتی: “رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیا ته‌نیا بژارده‌ی كیێڤ نییه”. سه‌رۆكی ئۆكرانیا داواش له وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كات، كۆمه‌كی سه‌ربازی پێشكه‌ش بكه‌ن.
هه‌ر له سه‌ره‌تای جه‌نگی ئۆكرانیاوه، كیێڤ و مۆسكۆ چه‌ندین گه‌ڕ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری كردووه، كۆتایی ساڵی رابردوو گفتوگۆكان وه‌ستان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئۆكرانیا گفتوگۆكانی وه‌ستاند.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا