ئەمڕۆ هه‌ینی، لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كۆده‌بنه‌وه.
دوێنێ پێنجشەممە، عاید هیلالی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیایێکی ناوخۆیی راگەیاند، بڕیارە سبەی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته سیاسییه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در و ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی حكومه‌ت و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌بێ ره‌وتی سه‌در به‌ڕێوه‌بچێت.
هیلالی راشیگەیاند، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به‌قه‌یرانی سیاسی، بەمشێوەیە وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ده‌ده‌نه‌وه:
ئەو دەستپێشخەرییە سەرەتایەک دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هەوڵدەدرێت لەماوەی ئەو 40 رۆژەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دیاریکردووە جێبەجێ ببێت و لەو ماوەیەدا سەرۆککۆمار هەڵبژێرین و حکومەتیش پێک‌بێت.
رێککەوتن دەبێت لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و حکومەت، واتە رێکدەکەوین کەسێک بۆ سەرۆککۆمار هەڵبژێرین و حکومەت پێکبهێنرێت، کە ئێمەش بەشێک دەبین تیایدا، ئێمە رەوتی سەدری پەراوێز ناخەین و رەوتەکە خاوەن پێگەیەکی گەورەیە، رێککەوتنەکەش وادەکرێت کەس پەراوێز نەخرێت.
ئەوەشی ئاشکراکرد، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوای تاوتوێكردن، به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به‌قه‌یرانی سیاسی، وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ده‌ده‌نه‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی نوێ‌دا رایگه‌یاند، بۆئه‌وه‌ی عێراق به‌بێ حكومه‌ت نه‌مێنێته‌وه و باری ئه‌منی و ئابووری و خزمه‌تگوزاری و خزمه‌تگوزاریه‌كانی دیكه خراپتر نه‌بن، هه‌لێک ده‌ده‌م به لایه‌نه‌كانی “سێ یه‌كی په‌كخه‌ر” له‌ماوه‌ی 40 رۆژدا، دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ئه‌نجامبده‌ن و حكومه‌تێكی نیشتمانیی به‌بێ ره‌وتی سه‌در پێكبهێنن.