لە سەرەتای هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئوکراینا تاوەکو ئێستا 117 منداڵ گیانیان لەدەستداوە و 155 منداڵیش برینداربوونە.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئۆکراینا، زانیاری سەبارەت بەو منداڵە ئۆکراینیانە بڵاوکردەوە کە لە دەستپێکی هێرشەکانی رووسیاوە بۆ سەر ئەو وڵاتە تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی ئەوەش لە ئاکامی بۆردومانەکانی رووسیادا، تا ئەمڕۆ 548 دامەزراوەی پەروەردەیی زیانیان بەرکەوتووە، لەوانەش ٧٢یان بە تەواوی رووخاون. هەروەها لە نێوان 24ی شوبات-22ی ئادار کە جەنگی رووسیا-ئۆکراینا دەگوزەرێت، 117 منداڵ گیانیان لەدەستداوە و 155ی دیکەش برینداربوون.
زۆرترین بۆردومانەکان بۆ سەر شارەکانی کیێڤ، خارکیڤ و چەرنیگیڤ ئەنجامدراوە، لەبەرئەوە لەو شوێنانەدا زۆرترین کاریگەری لەسەر منداڵان دروست بووە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا