پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، نانەواخانە و شوێنە پێویستەكان لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ كراوە دەبن و هاوكات داوایەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكرێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە هاوڵاتییان بۆ سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بەڵگەنامەی پێویست ئامادەبكەن و لە ماڵەكانی خۆیاندا بمێننەوە و هاوكاریی تیمەكان بكەن، هاتوچۆی نێوان شارەكانیش سنووردار دەكرێت و فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان كراوە دەبن و ئاسانكاری بۆ رۆژنامەنووسان دەكرێت.
وتیشی، “گرنگە هاوڵاتییان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بگەڕێنەوە ناوچەكەیان و نانەواخانە و شوێنە پێویستەكان لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ كراوە دەبن”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت