وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم له نووسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌كانی نه‌به‌ستراو به‌وه‌زاره‌ته‌كانی كردوه داوا ده‌كات، خشته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژدا ئاماده بكه‌ن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ کانونی یەکەمی ٢٠٢٥. به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، كه واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی گشت وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه‌كانی نه‌به‌ستراو به‌وه‌زاره‌ته‌كان كراوه تێیدا هاتووه، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی پلهبهرهزكردنهوهی ڕاژه‌ی سه‌ربازی و شارستانی له داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بفه‌رموون به‌پڕكردنه‌وه‌ی خشته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه تاوه‌كو شایسته داراییه‌كان دیاریبكرێن.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئامانج له‌و خشته‌یه بۆئه‌وه‌یه كه ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بكرێـت و پێویستیشه له ڕۆژی ده‌رچوونی نووسراوه‌كه‌وه واته ئه‌مڕۆ ٢٢ـی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٥ تاوه‌كو ٢٠ ڕۆژ بۆمان ره‌وانه بكه‌ن، به‌بێ دواكه‌وتن و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیار ده‌بن.
له نووسراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم روونیكردووەته‌وه، تایبه‌ت به وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه پێویسته به‌هه‌مان خشته‌ی ڕاژه‌ی سه‌ربازی و شارستانی به‌خشته‌ی جیا بۆمان ڕه‌وانه بكه‌ن.
بەپێی ئەم ڕێنماییه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان، چاوه‌ڕوانده‌كرێت پلە بەرزکردنەوە و سەرهمووچەی فەرمانبەران ده‌ستپێبكاته‌وه كه زیاتر له ١١ ساڵه راگیراوه.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت