نووسینگهی ڕاگهیاندنی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی کوردستان-عێراق روونكردنهوه لهبارهی لێدوانێكی جهمال مستهفا تكریتی زاوای سهدام حسێن دهدات و رهتیدهكاتهوه کە مهسرور بارزانی وتبێتی دوو فڕۆكهی ئێرانی ههڵهبجهیان كیمیاباران كردبێت.
دەقی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق:
کەسێک بە ناوی جەمال مستەفا تکریتی کە زاوای دیکتاتۆری پێشووی عێراقە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (الشرق الأوسط)دا، نکوڵی لە کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە دەکات کە لەلایەن ڕژێمی بەعسی پێشووی عێراقەوە ئەنجام درا، بۆ ئەمەش بەڵگە بە لێدوانێکی هەڵبەستراوی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەهێنێتەوە کە گوایه گوتوویەتی (دوو فڕۆکەی ئێرانی هەڵەبجەیان کیمیاباران کردووە) ! ئەم لێدوانە هیچ بنەمایەکی نییە و دروستکراوە و سەرۆکی حکوومەت هیچ کاتێک لێدوانی وای نەداوە .
ئەنجامدەرانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەش، زۆر دیار و ئاشکران و هەموو بەڵگەکان هەن کە ئەنجامدەرەکەی ڕژێمی پێشووی عێراقە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت