پاسپۆرتی سلێمانی: سبەی مامەڵەی هاووڵاتییان ڕایی ناکەین

پاسپۆرتی سلێمانی: سبەی مامەڵەی هاووڵاتییان ڕایی ناکەین

تشرینی دووه‌م 11, 2024 21:15
پاسپۆرتی سلێمانی: سبەی مامەڵەی هاووڵاتییان ڕایی ناکەین
0

لایک

بەهۆی کۆچی دوایی ئەفسەرێکی، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی سبەینێ هیچ مامەڵەیەکی هاووڵاتییان ڕایی ناکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی تشرینی دووەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگەداری هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی  و دەورووبەری کردووەتەوە کە سبەی 12ی تشرینی دووەمی 2024، دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ڕادەگرن و  مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی ناکەن بەهۆی کۆچی دوایی ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان رائد-هاوژین عەبدوڵلا .

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: بۆ بەرز ڕاگرتنی خزمەتەکانی و دڵسۆزی و لێبوردەیی لە کارەکەی، سبەی ئەفسەران و کارمەندانمان بەشداری پرسەی کۆچکردوو دەکەین .

ئەمڕۆ دووشەممە، 11-11-2024، لەناو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی، ئەفسەرێك بە ناوی (هاوژین عەبدوڵلا) كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

En az 10 karakter gerekli