سەرۆکی هەرێم و وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی هەرێم و وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

ئازار 23, 2026 17:03
سەرۆکی هەرێم و وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
0

لایک

سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق و وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ـی ئاداری ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە تۆم بێریندسن، وەزیری دەرەوەی هۆڵەنداوە پێگەیشت.

سەرەتا نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە بێریندسن کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ یارمه‌تی و هاوکارییە بەردەوامەکانی هۆڵەندا بۆ هەرێمی کوردستان لە هەموو کاتەکاندا، دووپات کردەوە.

هەردوولا دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییەوە و بەتایبەتی تیشکیان خستە سەر لێکەوتە مەترسیدارەکانی شەڕ لەسەر ئارامی و سەقامگیری و دۆخى ئابوورى له‌ ناوچەکە و جیهان. لەمبارەیەوە هاوڕا بوون کە پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ڕاگرتنی شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان.

وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا نیگەرانیی وڵاتەکەی و یەکێتیی ئەورووپای لە ئەگەری فراوانبوونی زیاتری شەڕ و ململانێکان و لێكه‌وته‌كانى دەربڕی، هەروەها جەختی لە پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.

كاريگه‌ريى شەڕ لەسەر هەرێمی کوردستان-عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر(ئەربیل) ـ به‌غداد، گرنگیی دوورخستنەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شەڕ و پەیوەندی و هاریکاریی هاوبەشیان لەگەڵ هۆڵەندا، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بوو.

En az 10 karakter gerekli