کاتژمێر 12:30 خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە گەیشتە هەولێر(ئەربیل) و لە ئێستادا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە کۆبووەوەدایە و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمیش کۆببێتەوە و دواتریش سەردانی کەمپێکی ئاوارەکان لە دهۆک بکات.
ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم کۆبووەوە و دواتر کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش دەکەن و بڕیاریشە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان کۆببێتەوە و کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان دەبێت.
بەگوێرەی ئەجێندای سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێکی جێی گرنگی هەردوولا دەکەن. هەروەها بڕیارە لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆببێتەوە.