دووبارە هێرشکرایەوە سەر هەمان کۆگای هەولێر (ئەربیل)

دووبارە هێرشکرایەوە سەر هەمان کۆگای هەولێر (ئەربیل)

نیسان 1, 2026 13:25
دووبارە هێرشکرایەوە سەر هەمان کۆگای هەولێر (ئەربیل)
0

لایک

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر (ئەربیل)، راگەیەندراوێکی بەپەلەی لەبارەی بەردەوامیی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر ناوچەیەک لە سنووری پارێزگاکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرەڕای ئاگادارکردنەوەکانی پێشوویان، جارێکی دیکە هێرش کراوەتەوە سەر هەمان ئەو کۆگایەی رۆنی ئۆتۆمبێل کە پێشتر کرابووە ئامانج.

پارێزگاری هەولێر (ئەربیل) ئاماژەی بەوە کرد، “لە بەیانییەوە ئەمە چوارەمین درۆنە ئاڕاستەی هەمان شوێن دەکرێت، هەر بۆیە لە پێناو پاراستنی گیانی هەمووان، فەرمانمان بە هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس و تیمەکانی بەرگریی شارستانی کردووە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە دووربکەونەوە.”

لە بەشێکی دیکەی هۆشدارییەکەیدا، ئومێد خۆشناو داوایەکی بەپەلەی ئاڕاستەی هاووڵاتیان و دەزگاکانی راگەیاندن کرد و وتی، “داواکارین لە هاووڵاتیانی خۆشەویست و میدیاکاران، لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی خۆیان، بە هیچ شێوەیەک لە نزیک ئەو ناوچەیە نەمێننەوە و شوێنەکە بە تەواوی چۆڵ بکەن.”

En az 10 karakter gerekli