وەزیری شارەوانی: جەخت لەسەر هەموو جۆرە کارئاسانی و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان دەکەینەوە
  • تەبا کوردی – TEBA Kurdi
  • رۆژەڤ
  • وەزیری شارەوانی: جەخت لەسەر هەموو جۆرە کارئاسانی و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان دەکەینەوە

وەزیری شارەوانی: جەخت لەسەر هەموو جۆرە کارئاسانی و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان دەکەینەوە

ئایار 26, 2025 19:24
وەزیری شارەوانی: جەخت لەسەر هەموو جۆرە کارئاسانی و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان دەکەینەوە
0

لایک


ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان-عێراق کرد و هەردوولا جەخت لە کەرئاسانی بۆ کارکردنی کۆمپانیا تورکییەکان کە لە هەرێمی کوردستان-عێراق

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 26/5/2025 لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان-عێراق کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو دیدارەدا چەند تەوەرێکی گرنگ و پەرەپێدانی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێ کران، هاوکات جەخت لەسەر بەرەوپێشبردنی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جەختی لەسەر هەر جۆرە کارئاسانی و هەماهەنگییەکانی کردەوە بە تایبەتی لە بواری پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری و کارکردنی کۆمپانیا تورکییەکان کە لە هەرێمی کوردستان-عێراق لە سێکتەرە خزمەتگوزارییەکاندا کار دەکەن.

En az 10 karakter gerekli