وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
رۆژی سێشەممە (17ـی تشرینی یەکەمی 2023) پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی ئەمڕۆی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەزە، ئیدانە دەکات کە بەهۆیەوە زیاتر لە 500 کەس بونەتە قوربانی و قوربانیەکانیش زۆربەیان ژن و منداڵن”.
هەروەها پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “دووپاتیدەکەینەوە جەنگ و هێرشی سەربازی چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل و بێ تاوان لە مەترسییەکان”.
دەقی راگەیەندراوەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێم
حکومەتی هەرێم هێرشی ئەمڕۆی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە، ئیدانە دەکات کە بەهۆیەوە زیاتر لە 500 کەس بونەتە قوربانی و قوربانیەکانیش زۆربەیان ژن و منداڵن.
دووپاتیدەکەینەوە جەنگ و هێرشی سەربازی چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل و بێ تاوان لە مەترسییەکان.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت