کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق، لە ئەمڕۆوە دەرگاى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتى و حیزبەکان و بەربژێران بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان-عێراق دەکاتەوە و پرۆسەکە تاوەکو 13ى حوزەیران بەردەوام دەبێت.
جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق راگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەرگاى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتیی و حیزب و بەربژێرانى تاک و بەربژێرانى پێکهاتەکان کە خوازیارى بەشداریکردنن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان-عێراق دەکرێتەوە و تاوەکو 13ى حوزەیران بەردەوام دەبێت.
ئامادەکارییەکانى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق، بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان-عێراق بەردەوامن، رۆژى 3ى حوزەیرانى 2024 ئەنجوومەنى کۆمسیاران، کورسى پێکهاتەکانى تورکمان و مەسیحى بە سەر بازنەکانى هەڵبژاردن دابەشکردوو بازنەى هەولێر دوو کورسى و سلێمانى دوو کورسى و دهۆک یەک کورسى بەرکەوت.
هەروەها سەرۆکى ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان لە 28ى ئایارى 2024 بە نووسراوێک داواى لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان-عێراق کردووە، وادەیەکى نوێ بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان-عێراق دیاریبکات، کۆمسیۆن پێشنیازى کردووە رۆژى پێنجى ئەیلولى 2024 هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامبدرێت.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت