دەرماڵەی سێ مانگی خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەددین دابەش دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دەرماڵەی سێ مانگی خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەددین دابەش دەکرێت

دەرماڵەی سێ مانگی خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەددین دابەش دەکرێت

ئه‌یلول 12, 2023 09:52
دەرماڵەی سێ مانگی خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەددین دابەش دەکرێت
0

لایک

وەزیری دارایی ڕەزامەندی دەدات بۆ دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەددین و بەرپرسێکی زانکۆکەش دەڵێت:دەرماڵەی سێ مانگی قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین دابەش دەکرێت.

سامان عەبدوڵلا بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە میدیا نێوخۆییەکانی راگەیاندووە: “سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا سەردانی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، ئامانج لەم سەردانە وەرگرتنی ڕەزامەندی بوو بۆ وەرگرتنی بواری دارایی زانکۆکان و وەرگرتنی ڕەزامەند بۆ دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەددین، بەخۆشحاڵییەوە وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک.”

بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، ئاشکراشی کرد: “ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی دەرماڵەی سێ مانگی قوتابییانی زانکۆی سەلاحەددین بە زووترین کات دابەش بکرێت.”

دەرماڵەی قوتابییانی ناوشار مانگانه‌ 40 هه‌زار دینارە و قوتابییانی ده‌ره‌وه‌ی شارەكانیش مانگانه‌ 60 هه‌زار دیناریان پێ ده‌درێت.

En az 10 karakter gerekli