ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) له‌میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل شكستی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پیشانده‌دات.
پوتن راشیگه‌یاند، راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی له ئێستادا كارێكی زه‌رووره.
سه‌رۆكی رووسیا واشنتنی به‌وه تۆمه‌تباركرد، به‌وه‌ی قۆرخكاری له ئاڵنگاریـــیهكانی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل‌دا كردووه و هه‌وڵیان نه‌داوه ئه‌و كێشه چاره‌سه‌ر ببێت.
پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاندبوو، دروستكردنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین چاره‌سه‌ری به‌شێكی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دیمتری پیسكۆڤ وته‌بێژی كۆشكی كرملین رایگه‌یاند، خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی مه‌حموود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین بۆ مۆسكۆ، كه كاته‌كه‌ی تا ئێستا دیاری نه‌كراوه.
رۆژی (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی.
بەگوێرەی ئامارەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان زیاتر لە 1000 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی دوو هەزار کەسی دیکەش برینداربوون، لە بەرامبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە، 560 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە دوو هەزار و 500 کەسی دیکەش برینداربوون لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەوتی غەززە.