ئیسرائیل ڕایگەیاند، هاشم سەفییەدین جێگرەوەی نەسروڵڵا سێ هەفتە لەمەوبەر کوژراوە.
دوێنێ سێشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هاشم سەفییەدین جێگرەوەی نەسروڵڵا کوژراوە،وتیشی: سەفییەدین سێ هەفتە لەمەوبەر کوژراوە.
لە راگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیلدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە هێرشەکەیاندا زیاتر لە 25 کەس لە ئەندامانی هەواڵگری حیزبوڵا لەگەڵ سەفیەدین کوژراون.
ئەمەش دوای ئەوە دێت سوپای ئیسرائیل لە ماوەی ڕابردودا ڕایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆ سەر باشووری لوبنان توانیویانە حەسەن نەسروڵلا بکوژن، دوای چەند کاتژمێرێکیش حزبوڵڵا لە ڕاگەیەندراوێکدا كوژرانی نهسروڵلای پشتڕاست كردهوه.
هاوکات دوای كوژرانی نهسروڵلا وەک چاوەڕوان دەکرا ململانێكان له نێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵلا توندتر بوون، هەرچەندە هەوڵێکی چڕ هەبوو بۆ هێورکردنەوەی ئەو دۆخەو ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان هەردوو وڵاتدا، بەڵام تا بێت گرژی و ئاڵۆزییەکان ڕوو لە زیادبونە لە ناوچەکەدا.
هاشم سەفییەدین لەدایکبووی ساڵی 1964ـە و لە ساڵی 2001ـەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری حیزبوڵای لوبنانی بووە، چاوەڕوان دەکرا ببێتە جێگرەوەی حەسەن نەسروڵا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی