عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕەكانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و توركیا نزیکەی 30%ی گوندەکانی پارێزگاکە وێران کراون و چۆڵکراون، بۆیە داوای لە لە چەکدارانی پەکەکە دەكەن ئەو گوند و شاخانەی چۆڵ بکەن بۆ ئەوەی دانیشتوان بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و دەست بە ژیانی ئاسایی خۆیان بکەنەوە.
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بەهۆی ململانێی چەکداریی نێوان ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و سوپای تورکیا، پارێزگای دهۆک زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و نزیکەی 30%ی گوندەکانی پارێزگاکە وێران کراون و بەتەواوی چۆڵکراون، هۆی سەرەکی نەگەڕانەوەی دانیشتوانیش بۆ ناوچەکانیان سیاسەتەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەیە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، داوا لە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دەكەین ئەو گوند و شاخانەی کە ئێستا تێیدا جێگیرن، چۆڵی بکەن بۆ ئەوەی دانیشتوانەكەی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و دەست بە ژیانی ئاسایی خۆیان بکەنەوە.
پارێزگاری دهۆك باسی لەوەشكرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە ئێستاوە دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی ژمارەیەك پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوە لەو ناوچانەی كە زیانیان بەرکەوتووە، لەوانەش قیرتاوکردنی ڕێگای گەلیی باڵندە کە بەرەو ناوچەکانی نێروە و ڕێکان دەڕوات، جگە لە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە کە دەکەونە بناری چیای گارە و چیای مەتین.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت