ترەمپ دووبارە باجی لەسەر چین بەرزکردەوە

ترەمپ دووبارە باجی لەسەر چین بەرزکردەوە

نیسان 13, 2025 16:15
ترەمپ دووبارە باجی لەسەر چین بەرزکردەوە
0

لایک

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، دەستبەجێ باج لەسەر کەلوپەلی چینی بۆ 125% بەرزدەکاتەوە، ئەمەش بەرزبوونەوەی نوێی گرژییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.

دۆناڵد ترەمپ، ئەمشەو لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی “Truth Social” بڵاویكردەوە، لەبەرئەوەی چین ڕێز لە بازاڕە جیهانییەکان ناگرێت، لێرەوە ئەو باجە زیاد دەکەم کە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر چیندا سەپێنراوە بۆ 125%، کە دەستبەجێ جێبەجێ بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هیوادارین لە داهاتوویەکی نزیکدا چین درک بەوە بکات کە ڕۆژانی بەكارهێنانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە كۆتایی هاتووە و چیتر ئەو كارە قبوڵكراو نیە.

لە لایەکی دیکەوە ترەمپ بڕیاریدا باجی 10% ڕابگرێت. وتیشی، “من ڕێگەم داوە بە ڕاگرتنی کاتی بۆ ماوەی 90 ڕۆژ، لەگەڵ کەمکردنەوەی باجی بەرامبەر بە ڕێژەی 10%  لەم ماوەیەدا، دەستبەجێ جێبەجێ دەكرێت “.

ترەمپ ڕوونیکردەوە ، “زیاتر لە 75 وڵات پەیوەندییان بە نوێنەرانی ئەمریکاوە کردووە، لەنێویاندا وەزارەتەکانی بازرگانی و گەنجینەی ئەمریکا و نووسینگەی نوێنەری بازرگانی ئەمریکا، بۆ دانوستان لەسەر چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی کە لەژێر گفتوگۆدان پەیوەستن بە بازرگانی، بەربەستە بازرگانییەکان، گومرگی، دەستکاریکردنی دراو، و باجی نادراوی”.

En az 10 karakter gerekli