وتەبێژی پارتی رایگەیاند، گفتوگۆی بونیادنەرانەیان لەگەڵ یەکێتیدا کردووە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا دووبارە هەردوو مەکتەب سیاسی کۆدەبنەوە.
مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی پیرمامدا شاندى پارتى و یەکێتى، گفتوگۆی زۆرباش و بونیادنەرانەیان کردووە و لەچەند رۆژی داهاتووشدا دووبارە کۆدەبنەوە.
وتیشی، هەوڵ دەدەن لەگەڵ یەکێتیدا جیاوازییەکانیان چارەسەر بکەن و بەردەوام یەکتری ببینن و لە یەکتری دوور نەبن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی یەک شەممە شاندێکی مەکتەب سیاسيی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سەردانی پیرمامیان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی پارتی کۆبوونەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت