دادگاى فیدراڵى روونکردنەوەیەکى لەبارەى بە ئەلکترۆنیکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگاى فیدراڵى روونکردنەوەیەکى لەبارەى بە ئەلکترۆنیکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بڵاوکردەوە

دادگاى فیدراڵى روونکردنەوەیەکى لەبارەى بە ئەلکترۆنیکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بڵاوکردەوە

ئازار 12, 2024 21:20
دادگاى فیدراڵى روونکردنەوەیەکى لەبارەى بە ئەلکترۆنیکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بڵاوکردەوە
0

لایک

دادگای باڵای فیدڕاڵی رایدەگەیەنێت، پێویستە پەلەبکرێت لە بە نیشتمانییکردن(توطين)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەر فەرمانبەرێکیش لەبەر هەر هۆکارێک نەیتوانیوە ئەنجامی بدات پێویستە بە کاش مووچەی پێدرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵ لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، پرۆسەی بە نیشتمانییکردن(توطين) پێویستی بە ماوەیەک هەیە، بەڵام پێویستە لەسەر حکومەتی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە نیشتمانیی بکات بە مەبەستی گەرەنتیکردنی مووچەی فەرمانبەران و بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی.

ئاشکراشیکرد، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی بە هۆکاری تەکنیکی نەتوانراوە مووچەکانیان بە نیشتمانی بکرێت، تا ئەو کاتەی رێکارەکانی تەواودەکەن بە کاش مووچەیان پێبدرێت.

هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی ناردنی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵییه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاكرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاندبوو، داوای بڕی 949,813,146,170 دیناریان بۆ مووچەی مانگی شوبات کردووە و وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەنها بڕی 560,217 ملیار دیناری تەمویل کردووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، وەزارەتی دارایی فیدراڵ رێژەی تەنها 59%ـی مووچەی هەرێمی تەمویل کردووە و رێژەی 41%ـی مووچەخۆرانی هەرێمی لە شایستەی مووچەکانیان بێبەشکردووە. ده‌شڵێت، کورتهێنان لە پێدانی مووچەی هەرێم بۆ مانگی شوبات بە نزیکەی 390 ملیار دینار دروست دەبێت.

En az 10 karakter gerekli