وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا دەچێتە ئیسرائیل و دەشڵێت: پاڵپشتییەکانمان بۆ ئیسرائیل بە بەهێزى دەمێنێتەوە.
ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویەتى:”بەرەو ئیسرائیل بەڕێدەکەوم، تا لەگەڵ هاوبەشە ئیسرائیلییەکانمان کۆ ببمەوە”.
دەشڵێت, “لە ئیسرائیل تاوتوێی دۆخەکە دەکەین و و باس لەو رێگایاینەیش دەکەین کە دەتوانین بیگرینەبەر بۆ بەردەوامیدان بە هاوکارییەکانمان بۆ ئیسرائیل لە شەڕى دژى “تیرۆرستان”.
لە کۆتاییشدا وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا جەختى کردوەتەوە کە هاوکارییەکانیان بۆ ئیسرائیل بە بەهێزى و بەردەوام دەمێنێتەوە.
پێشتریش جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، رایگەیاندبوو، لە هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، 14 هاووڵاتیی ئەمەریکی کوژراون، هەروەها حەماس رێکخراوێکی تیرۆستییە و ئامانجی کووشتنی جووەکانە.
هاوکات راشیگەیاندبوو، پاڵپشتییەکانمان بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت، گوتبوشی: بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلم وت، دەبێت وەڵامی ئیسرائیل یەکلاکەرەوە بێت.
کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانی رۆژی (شەممە 7ـی تشرینی یهكهمی 2023)، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە هاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی (گەردەلوولی ئەقسا)یان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و تهلئهبیب بهڵێنیدا به هێزهوه وهڵام بداتهوه.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت