عێراق و تورکیا بۆ تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتی هەرێم کۆدەبنەوە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • عێراق و تورکیا بۆ تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتی هەرێم کۆدەبنەوە

عێراق و تورکیا بۆ تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتی هەرێم کۆدەبنەوە

حوزه‌یران 15, 2023 09:16
عێراق و تورکیا بۆ تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتی هەرێم کۆدەبنەوە
0

لایک

هەفتەى داهاتوو بەغداد و ئەنقەرە بۆ تاوتوێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

باسم محەممەد عەبادی، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنان بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمیی راگەیاندووە، رێککەوتن لەگەڵ تورکیا کراوە رۆژی 19ـی ئەم مانگە لە بەغداد کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی.

دەشڵێت: لە ماوەکانی رابردودا هەردوولا پەیامیان بۆ یەکدی ناردوە لەسەر ئەوەی پێویستە لە زوترین کاتدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.


En az 10 karakter gerekli