ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

تشرینی یه‌كه‌م 21, 2024 10:43
ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
0

لایک

سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە کرایە پشووی فەرمی، بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و مووچەی 12 وەزارەت و دەستە دابەشدەکرێت.


دوێنێ فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، سبەی دووشەممە 21ی 10، دەکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکاندا.

لەو بارەیەشەوە، وەزارەتی دارایی رایگەیاند، هەرچەندە سبەی پشووی فەرمییە دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی مووچە بەردەوام دەبێت و دەوام لەو بانکانەدا ئاسایی دەبێت کە مووچە تێیاندا دابەش دەکرێت.

بەپێی خشتەکە ئەمڕۆ، دەستەی وەبەرهێنان، دەستپاکی، ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، تەندروستی و دارایی مووچە وەردەگرن.

En az 10 karakter gerekli